سودانی: پێویستمان بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە!

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 19:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=23072

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هەڵویستی خۆی سەبارەت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرا کرد.

موحەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی شوبات لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.

لەم کۆنفرانسەدا سودانی ڕایگەیاند کە هێزە عێراقییەکان توانای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتیان هەیە و چاکسازی لە کەرتی ئەمنی دەستی پێکردووە. پرسێک کە ساڵانێکە پشتگوێ خراوە و هەموو هێزە سیاسییەکان پشتیوانی چاکسازییە ئەمنییەکان دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، “عێراق بە ڕوونی ڕایدەگەیێنێت کە پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە و تەنیا پێویستی بە شاندی ڕاوێژکاری هەیە. ئێمە تاوتوێ ژمارەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەکەین بە شێوەیەک کە گەرەنتی سەروەری عێراق بکات و ئەمەش پشتیوانی جەماوەری و سیاسی هەیە. نە ئێران و نە ئەمریکا هیچ نیگەرانییەکیان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق نەخستووەتەڕوو و ئێران وڵاتێکی دۆستە و پەیوەندی قووڵی کۆمەڵایەتی و سیاسی و مێژوویی لەگەڵ عێراقدا هەیە.”

شایانی باسە کە محەممەد شیاع سودانی لەم دواییەدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەگەڵ راگەیاندنی ئەوەی کە هێشتا عێراق پێویستی بە هێزە بیانییەکان هەیە، بەرگری لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردبووەوە و خشتەی کاتیی بۆ کشانەوەیان دیاری نەکردبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *