ڕێپێوانی گەلی یەمەن دژ بە نەتەوە یەکگرتووەکان + وێنە
گەلی یەمەن بەردەوامی گەمارۆکان و شەڕی دژ بەو وڵاتەی لە ئەنجامی بێدەنگی و هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کردەوەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن دەزانن.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گەلی یەمەن خۆپێشاندانێکی جەماوەرییان بە ناونیشانی “هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوشتنی منداڵانی یەمەنی” لە سەنعا و شارەکانی دیکەی یەمەن بەڕێوەبردوو و پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە ـیان شەرمەزار کرد.
لەم رێپێوانە دا کە بە ئامادەبوونی فراوانی منداڵانی یەمەنی بەڕێوەچوو، بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوهەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن شەرمەزار کرا.
لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم ڕێپێوانە کە لەلایەن منداڵانی یەمەنی خوێندرایەوە، ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە ٣٥٠٠ و برینداربوونی زیاتر لە ٤ هەزار منداڵ لە درێژایی شەش ساڵی شەڕی دژ بە یەمەن درا.
گەلی یەمەن بەردەوامی گەمارۆکان و شەڕی دژ بەو وڵاتەی لە ئەنجامی بێدەنگی و هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کردەوەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن دەزانن.
لێدوانەکان