ڤیدیۆ: دەرکردنی شاندی ئیسرائیلی لە لوتکەی یەکێتی ئەفریقا

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 11:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=23048

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسانی ئەمنی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا ئەو شاندە ئیسرائیلییەیان دەرکرد کە بەنیازی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم یەکێتییە لە ئەدیس ئەبابا بوون.

ئەم شاندە ئیسرائیلییە بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە بانگهێشتنامەیەکیان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی دەستپێکی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا هەیە، بەڵام نەیانتوانی ئەوە بسەلمێنن و لە ئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان لە هۆڵەکە دەریانکرد.

پێگەی هەواڵی واڵای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕووداوی دەرکردنی شاندی ئیسرائیلی لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەفریقا بە شتێکی قورس دەزانێت.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس هەڵوێستی یەکێتی ئەفریقای لە پشتیوانی کردنی پرسی فەلەستین و دەرکردنی شاندی ئیسرائیلی لە لوتکەی یەکێتی ئەفریقا بەرز نرخاند.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، پیشانی دەدات کە پاسەوانانی ئەمنی چۆن شارۆن بارلی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بۆ ئەفریقا لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا لە پایتەختی ئەسیوپیا دەردەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە “جێگای داخە کە دەبینین یەکێتی ئەفریقا لەلایەن ژمارەیەکی کەمی وڵاتانی توندڕەوی وەک جەزائیر و باشووری ئەفریقا بە بارمتە دەگیرێت، ئەو وڵاتانەی کە ڕق و کینەیان لێدەبارێت و لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.”

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکردووە کە “پێویستە وڵاتانی ئەفریقایی دژی ئەم کارانە بوەستنەوە کە زیان بە بزووتنەوەی یەکێتی ئەفریقا و تەواوی کیشوەرەکە دەگەیەنێت.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *