هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر گەڕەکی شێخ جەراح

سێشەممە 22 حوزه‌یران 2021 - 21:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=2303

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێرشی زایۆنییەکان و هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی شێخ جەراحی قودس بووە هۆی ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنیستەکان لەو گەڕەکەدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێرشی زایۆنییەکان و هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی شێخ جەراحی قودس بووە هۆی ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنیستەکان لەو گەڕەکەدا.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دانیشتوانی گەڕەکی شێخ جەراح کە بە لایەنی کەمەوە ٢٠ فەلەستینی برینداربوون.

بە پێی هەواڵەکان لە ناوچەی نەعلین لە رۆژئاوای ڕام اللە هەروەها پێکدادان لە نێوان زایۆنییەکان و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دروست بووە کە هێزەکانی ئەو رژێمە گازی فرمێسکڕێژ، گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگییان دژ بە فەلەستینییەکان بەکارهێناوە.

شایانی باسە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە پێکدادان لە ناوچەکانی قودسی داگیرکراو لە نێوان فەلەستینیەکان و زایۆنییەکان دا بەردەوامە.
ئەم ئاڵۆزییانە بەهۆی هێرشی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵە فەلەستینییەکان و ناچار کردنیان بە جێهێشتنی ئەو گەڕەکانە دەستپێکردەوە.

شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە هەروەها بەهۆی ئەم هێرشانەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینیەکان و پاڵپشتی گروپە بەرخۆدانەکانی فەلەستینی لە دانیشتوانی قودس ڕوویدا.

منداڵێکی فەلەستینی کە لە هێرشی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی شێخ جەراح بریندار بووە.
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *