دووەم درۆنی ئیسکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە خرایەوە خوارەوە

سێشەممە 22 حوزه‌یران 2021 - 11:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=2300

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵای یەمەن دووەم درۆنی Scan eagleی تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای مأرب خستە خوارەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵای یەمەن دووەم درۆنی Scan eagleی تایبەت بە هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای مأرب خستە خوارەوە.

ئەم درۆنەش لە ئاسمانی ناوچەی “المشجح”ی سەراح بە مووشەکێکی زەوی بۆ هەوایی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا تێکشکێنراوە.

یەکەم درۆنی لەم جۆرەی هاوپەیمانی سعودیە کە دروست کراوی ئەمریکایە لە ٢١ی ئەم مانگە و هەر لەم ناوچەیە خرابوویە خوارەوە.
وەک دەوترێت ئەم درۆنە تایبەتە بە هاوپەیمانی سعودیە بەڵام تا ئێستا ئەمریکا ووردەکاری رێککەوتنی فرۆشتنی ئەم جۆرە درۆنەی بۆ سعودیە یا ئیمارات ئاشکرا نەکردووە و پێ دەچێت خۆدی ئەمریکییەکان بەکارهێنەری ئەم درۆنە لە یەمەن بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *