هێرشی خوێناوی داعش لە سوریا

هه‌ینی 17 شوبات 2023 - 23:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=22958

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش لە نزیک شاری ئەلسخنە، لانیکەم ٥٣ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.

گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ئەلزوبیات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلسخنە لە پارێزگای حومس هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی سوریا کە خەریکی کۆکردنەوەی قارچک بوون، لەم هێرشە تیرۆریستیەدا، لانی کەم ٥٣ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا.

هەر لەم بارەیەوە بەشێک لە سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاندووە کە ژمارەیەک لەو کەسانە دوای بەدیل گیرانیان لەلایەن داعشەوە لە سێدارە دراون.

بیابانی تەدمۆر، ناوچەکانی نزیک شاری ئەلسخنە و هەندێک ناوچەی دیکەی پارێزگای حومس، سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی، بە یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکانی چالاکییە تیرۆریستییەکانی داعش دادەنرێت.

شایانی باسە لەم دواییەدا لە ئەنجامی هێرشێکی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر یەکێک لە بارەگاکانی سوپای سوریا لە دەوروبەری شاری تەدمۆر لە پارێزگای حومس، چەندین سەربازی سوریا گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *