ئیدیعای بەرپرسێکی ئۆکراینی سەبارەت بە گۆڕینی شێوازی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕووسیا!

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 11:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=22880

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بە ئاماژەدان بە گۆڕانی شێوازی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەگەری کەمبوونەوەی یەدەگی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی مۆسکۆی ڕاگەیاند.

یوری ئیگنات، وتەبێژی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند کە سوپای ڕووسیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆکرانیا تاکتیکێکی نوێی جێبەجێ کردووە.

بە گوتەی ئیگنات، سوپای ڕووسیا لە ئێوارانی چەند ڕۆژی رابردوو بە کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک هێرشی کردووەتە سەر چەند شوێنێکی ئۆکرانیا. ئەم هێرشە لە ئێوارەدا ئەنجامدرا، بە پێچەوانەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئەم دواییە کە شەوانە، و بە ئامانجی شۆککردنی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا ڕوویاندا، بەڵام ڕووسیا نەیتوانی ئامانجەکانی لەم هێرشەدا بەدیبهێنێت.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە لە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی کە ڕووسیا تاکتیکەکانی گۆڕیوە و لە هێرشی گەورەی شەوانە ڕووی کردۆتە هێرشکردن بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووکەوە لە ئێواران. ئەگەری ئەوە هەیە کەمبوونەوەی یەدەگی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ڕووسیا یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە لە تاکتیکەکاندا بێت.

لەم بارەیەوە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپای ڕووسیا لە هێزی بیانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی دژی ئۆکرانیا کەڵک وەردەگرێت. ئەوان بە ئاماژەدان بە گوێگرتن لە گفتوگۆی فارسی لە کاتی هێرشی بەرفراوانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپای ڕووسیا لەم جۆرە هێرشانەدا یارمەتی لە میلیشیا کوردییەکان و هێزەکانی ئەفغانی وەردەگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *