گاردیەن: ئێران چەندین جۆر درۆنی بۆ ڕووسیا ناردووە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی رایگەیاند کە ئێران بارێکی نوێی درۆن، لەوانە ١٨ درۆنی موهاجێر٦، شاهێد ١٢٩ و شاهێد ١٩١ی بۆ ڕووسیا ناردووە.
بەوتەی ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، شاندێکی ڕووسی کە لە دە ئەفسەر و تەکنیکارانی ڕووسی پێکهاتبوو، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانیان کردووە و بەلایەنی کەمەوە داوای ١٨ درۆنی هێرشبەریان بۆ هێزی دەریایی ڕووسیا کردووە کە لە شەش درۆنی موهاجێر ٦ و دوازدە درۆنی شاهێد ١٩١ و ١٢٩ پێکهاتووە و بە کەشتیەکی هێزی دەریایی ڕووسیا لە رێگەی دەریای قەزوین و بە چەندین فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە گواستراوەتەوە. ئێران هەروەها ژمارەیەک راوێژکاری بۆ مۆسکۆ ناردووە بۆ ڕاهێنانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی ئەم درۆنانە.
ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی سەرچاوەی ئەم هەواڵەی لە لێدوانی ڕاستەوخۆی ئەو کەسانە رایگەیاندووە کە ئاگاداری وردەکارییەکانی فرۆشتن و توانا و تایبەتمەندییەکانی ئەو درۆنانەن.
ئێران پێشتر درۆنی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ی بۆ ڕووسیا ناردووە، کە گورزێکی توندی لە توانای سەربازیی ئۆکرانیا و ناتۆ و ئەمریکا گەیاندووە. ئەو زیانانە ڕۆژئاواییەکانی توڕە کردووە و شەپۆلێکی هێرشی سیاسی، میدیایی و تەنانەت سەربازیشیان لە دژی ئێران و دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دەستپێکردووە.
لێدوانەکان