هەوڵی ئەمریکا بۆ گۆڕانکارییە مەدەنییەکان لە تاجیکستان

دووشەممە 13 شوبات 2023 - 17:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=22838

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاجیکستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بۆ یاسای نوێی مەدەنی پەرلەمانی تاجیکستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاجیکستان، ئاژانسی USAID و پەرلەمانی تاجیکستان یاسای نوێیان لە بواری بەڕێوەبردنی زەویدا داڕشتووە، کە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا. ئەم یاسایانە بە ئۆرگانە حکومییە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاگەیەندراوەتەوە و لە ١ی تەمموزی ٢٠٢٣ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بۆیە، USAID بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی حکومەتی تاجیکستان بۆ باشترکردنی ئاسایشی خاوەندارێتی زەوی و پێشخستنی چاکسازییەکانی سیاسەتی کشتوکاڵی گشتگیر لەڕێگەی بنیاتنانی داواکاری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی حوکمڕانی زەوی و بەشداریکردنی لایەنەکانی کەرتی گشتی و تایبەت لە دیزاینکردن، پێداچوونەوە و جێبەجێکردنی سیاسەت. ئەم یاسایانە بەپێی پێوەر و بەرژەوەندییەکانی دەزگای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داڕێژراوە.

ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) لە ساڵی ١٩٦١ بە تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمریکییەکانی تر کە بەشدارن لە پەرەپێدانی نفوز و کاریگەری نێودەوڵەتی دامەزرا، و ئێستاش لە زیاتر لە ١٠٠ وڵات، لەوانە ئوردن، ئازەربایجان، ئەفغانستان (پێش دەسەڵاتی تاڵیبان) و عێراق چالاکن. بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی، ئەم ئاژانسە ڕۆڵێکی گرنگی لە زیادکردنی نائارامییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٩ هەبووە.

هەرچەندە ئەم دەزگایە ساڵانێکی زۆرە لە تاجیکستان چالاکە، بەڵام چوونە ناو پێگەی داڕشتنی سیاسەت لەم وڵاتەدا، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی کاریگەری و کارایی خۆی لە تاجیکستان نیشان دەدات. چونکە ئەرکی ئەم دەزگایە دابینکردنی ڕاستەوخۆی سیاسی-ئەمنی و و بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی حکومەتی ئەمریکایە لە هەموو جیهاندا.

بۆیە پاڵپشتی و ڕۆڵگێڕانی ئەم دەزگایە بۆ پرۆسە و پێشهاتە مەدەنییەکانی تاجیکستان، وەک یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ئاماژەیە بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی چینەکانی کۆمەڵگەی تاجیکستان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، و دەتوانێت هۆشدارییەک بێت بۆ ڕکابەرەکانی دیکەی ئەمریکا لەم ناوچەیەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *