کڕینی دوورگەیەکی بەحرەین لەلایەن ئیسرائیلەوە!

دووشەممە 13 شوبات 2023 - 14:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=22828

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کڕینی دوورگەیەکی بەحرەین لە لایەن ئیسرائیلەوە، کەناڵی ٧ی زایۆنیستی ئەم هەواڵەی لە ماڵپەڕەکەی سڕییەوە.

کەناڵی ٧ی ڕژیمی زایۆنیستی ڕۆژی رابردوو لە ڕاپۆرتێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند: کۆمپانیای هیمنۆتا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە سندووقی نەتەوەیی جوولەکە لە ڕژێمی زایۆنیستی، دوورگەیەکی لە بەحرەین کڕیوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک ئەم هەواڵەی بەبێ هیچ تێبینییەک لە ماڵپەڕەکەی لابرد.

بەپێی ئەم هەواڵە، دورگەی ئاماژە پێکراو ڕووبەرەکەی ٩ هەزار و ٥٥٤ مەتری چوارگۆشەیە و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی عەرەبییەوە بەڕێوەچووە، بە ٢١.٥ ملیۆن دۆلار کڕدراوە.

ئەم دوورگەیە شوێنی نیشتەجێبوونە و پڕۆژەی وەبەرهێنان و هەروەها دیمەنی سروشتی لەخۆدەگرێت.

ئاڤیری شنێر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دوورگەکە توانای دروستکردنی بینای بەرزی تێدا هەیە، کە دەتوانرێت وەک بژاردەیەک بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە ئەگەری کارەساتی سروشتی یان شەڕ هەژمار بکرێت.

ناوبراو هەروەها وتی: ئەم دوورگەیە دەتوانرێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ لە بارودۆخی نائاساییدا بەکاربهێنرێت و ئەم کڕینەش بەم ئاراستەیە کراوە.

ئەم بەرپرسە زایۆنییە هەروەها رایگەیاندووە، لە داهاتوودا دەتوانرێت دانوستان لەگەڵ حکومەتی بەحرەین بکرێت کە وەک دۆستێکی ئیسرائیل دادەنرێت، بۆ ئەوەی سەروەری ئەم دوورگەیە بۆ ئیسرائیل بگوازرێتەوە و ببێتە بەشێک لە خاکی ئیسرائیل، و دوای ئەوە هەموو شتێک یاسایی و ئاسایی دەبێت و دەتوانێت ژێرخانی پێویستی ئیسرائیل (!) لەم دوورگەیەدا دروست بکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *