هێرشی مووشەکی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر زایۆنیستییەکان لە ڕۆژهەڵاتی غەززە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (شەممە) بە هێرشی موشەک شارۆچکەی زایۆنی ناحل عوزیان کردە ئامانج.
گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین، بە هێرشێکی موشەکی شارۆچکەی ناحل عوز ی زایۆنیستەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کردە ئامانج کە بە هۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەم ناوچەیە لێدرا.
بەگوێرەی میدیاکانی عیبری، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین موشەکێکیان بەرەو شارۆچکەی ناحل عوز تەقاندووە، کە لەلایەن سیستەمی قوبەی ئاسنین ی سوپای ئیسرائیلەوە تێکشکاوە.
تا ئێستا سوپای ڕژێمی ئیسرائیل وەڵامی ئەم هێرشە موشەکییەی نەداوەتەوە و پێدەچێت فەرماندە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە هەوڵی پاراستنی ئارامی بەرەی غەززە و زیاتر گرنگیدان بە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو بە مەبەستی ڕێگریکردن لە زیادبوونی نائارامی و ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی لەم ناوچانەدا بدەن.
شایانی باسە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بەرەبەیانی ڕۆژی ١ی شوبات بە هێرشی مووشەکی شاری داگیرکراوی عەسقەلانیان کردبووەوە ئامانج کە بووە هۆی هەڵهاتنی زایۆنیستەکان بۆ پەناگاکان.
لێدوانەکان