ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو + ڤیدیۆ

هه‌ینی 10 شوبات 2023 - 20:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=22733

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دژە زایۆنی فەلەستینییەک لە گەڕەکی راموتی قودسی داگیرکراو، دوو زایۆنیست کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوڵاتییەکی فەلەستینی بە ناوی “حوسێن قەراقع”ی ٣٠ ساڵە لە وێستگەی پاسەکانی گەڕەکی راموت لە قودسی داگیرکراو بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە کۆمەڵێک زایۆنیست کە بەهۆیەوە سێ ئیسرائیلی کوژران و حەوت کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

حوسێن قەراقع

چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە، میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاند کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی فەرمانی کردووە ماڵی حوسێن قەراقع ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ لە قودسی داگیرکراو لەناوببرێت.

ئەوەی لە قودسی داگیرکراو و کەرتی ڕۆژئاوا بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی رژێمی زایۆنیستی، زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی و جموجۆڵی گروپەکانی خۆڕاگری سەرەڕای ئۆپەراسیۆن و رێوشوێنە ئەمنییە بەردەوامەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیلە. شکستی دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە بەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، وایکرد وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ئیتامار بن گێڤیر فەرمانی بە زیادکردن و خێرا کردنی پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ دانیشتوانی زایۆنی لە نزیکەی ٢ هەزارەوە بۆ ١٠ هەزار لە مانگێکدا دەربکات.

جێگای ئاماژەیە کە لە ٢٨ی کانونی دووەم، هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵی فەلەستینی تەقەی لە چەندین ئیسرائیلی لە ناوچەی سێلوان لە قودسی داگیرکراو کرد کە لە ئەنجامدا ٢ ئیسرائیلی برینداربوون.

ساتی هێرشەکە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *