بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب هەڵپەسارد!

پێنجشەممە 9 شوبات 2023 - 22:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=22727

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی شارەوانی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب هەڵپەسارد.

ئادا کۆلائو، سەرۆکی شارەوانی بارسێلۆنا، سەرجەم پەیوەندییە دامەزراوەییەکانی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل، لەوانەش ڕێکەوتنی دەستەخوشکی لەگەڵ تەلئەبیب، تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد و مەرجی گەڕاندنەوەی ئەو پەیوەندییانەشی ڕەچاوکردنی مافەکانی گەلی فەلەستین زانی.

سەرۆکی شارەوانی بارسێلۆنا لە پەیامێکدا بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکان نەگۆڕێت و ئەم ڕژێمە دەستدرێژی بۆ سەر گەلی فەلەستین ڕانەگرێت، ئەوا پەیوەندییەکانیان ناگەڕێنەوە دۆخی پێشوو.

کۆلائو جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە لەبەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بوەستێت تا ئەو ڕژێمە باجی تاوانەکانی بداتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *