بن گێڤیر پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی پێنج هێندە زیاد کرد!

پێنجشەممە 9 شوبات 2023 - 18:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=22716

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژیمی ئیسرائیل بە بیانووی دەستەبەرکردنی ئاسایشی دانیشتوانی زایۆنیستی، فەرمانی زیادکردنی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی بۆ ئەو دانیشتووانە بۆ پێنج هێندە دەرکرد.

ئیتامار بن گێڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل، پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی تاکەکەسی بۆ دانیشتووانی زایۆنی لە نزیکەی ٢ هەزارەوە بۆ ١٠ هەزار لە مانگێکدا بە تایبەت بۆ دانیشتوانی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا زیاد کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەناڵی ٧ی تەلەڤزیۆنی ڕژیمی زایۆنیستی، ئیتامار بن گێڤیر داوای لە بەشی دەرکردنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ کردووە کە دەرکردنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ دانیشتووانی زایۆنی خێراتر بکەن.

سەرەتای ئەم مانگە، دوای ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی لە قودسی داگیرکراو، ئیتامار بن گێڤیر وتی: “بەم نزیکانە سیاسەتی پڕچەککردنی ئیسرائیلییەکان دەگۆڕین. ئێمە پێمان وایە پێویستە هەموو ئیسرائیلییەک دەمانچەی هەبێت”.

لەگەڵ زیادبوونی ڕووداوە ئەمنییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، یاسای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لابراوە و ئەفسەرانی یەدەگی سوپا و ئەفسەرانی زیندانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی شەخسی وەردەگرن.

شایانی باسە، سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی، ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری دژ بە زایۆنیستەکانی بەخۆیەوە بینیوە.

پلانی زیادکردنی پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بۆ زایۆنیستەکان لەبەر ئەوە پێشنیار کراوە، کە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی توانای ڕێگریکردن لە ئۆپەراسیۆنە تاکەکەسییەکانی فەلەستینییەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوا نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *