ڤیدیۆ: ژنێک کە ئامادە نەبوو لە ژێر داروپەردوو بێ حیجاب بێتە دەرەوە
پێنجشەممە 9 شوبات 2023 - 00:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=22696
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڤیدیۆ و کلیپەکانی دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا و تورکیا یەک لە دوای یەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیایەکان، یەکێک لەو ڤیدیۆیانە پەیوەندی بە ژنێکی تورکەوە هەیە کە ڕەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، کاتێک هێزەکانی فریاگوزاری لە ژێر داروپەردوودا دەگەنە ئەم ژنە، ئەو دەڵێت هەرگیز ئامادە نییە بەبێ حیجاب لە ژێر داروپەردووەوە بێتە دەرەوە.
ئەم ژنە هەرچەندە زیاتر لە بیست کاتژمێر لە ژێر داروپەردوودا ماوەتەوە، بەڵام ڕەتیکردەوە بەبێ حیجاب بێتە دەرەوە.
لێدوانەکان