دەستپێکردنی هێرشی هۆزەکانی ئەبین بۆ سەر پێگەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 13:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=22678

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی هۆزەکانی ئەبین هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لەم پارێزگایە دەست پێکرد.

دوای ڕاگەیاندنی ئامادەیی کۆمیتەی هەماهەنگی کاروباری هۆزەکانی ئەبین و کۆبوونەوەی چەکدارانی ئەو هۆزانە لە دژی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە ئیدارەی مودیە لە ٢٨ی کانونی دووەم، هۆزەکانی ئەبین داوای کشانەوەی چەکدارانی ئینتقالی باشووریان لەم پارێزگایە کردەوە. بەڵام دوای ڕەتکردنەوەی ئەو داوایە، ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی لە پارێزگای ئەبین زیاتر کردووە و دواجاریش ئێوارەی دووشەممە ٦ی شوبات بە فەرمی هێرشی هۆزە چەکدارەکان بۆ سەر پێگەكانی باشوورییەکان لە ناوچەی وادی عومران دەستیپێکرد.

چەکدارانی هۆزەکانی ئەبین لەلایەن سعودیە بە ئۆتۆمبێلی سەربازی و موشەک هەڵگری سووک تەیار کراون. هەروەها شێخ حەسەن ئەلشێخ یەکێک لە کەسە دیارەکانی هۆزەکانی مودیە بۆ پێکهێنانی لیوایەکی نوێ لە هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن ڕاسپێردراوه.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *