ئینفۆگرافیک: هێرشە ئاسمانییەکانی سەر پێگەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان

چوارشەممە 8 شوبات 2023 - 10:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=22672

دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ١١ هێرشی ئاسمانی نەناسراو لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دراوە، کە پێدەچێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای پاکستانەوە یان درۆنە ئەمریکییەکانەوە کە لە پاکستان و تاجیکستان جێگیرکراون، ئەنجام درابێت.

١- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی شورابێک (کەمپی بسشن) لە پارێزگای هێڵمەند، بەروار: ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢.
ئەم هێرشە بووە هۆی ئەوەی چەندین تەقینەوە لە کۆگای چەکەکانی ئەم بنکەیە ڕووبدات و ٣٠ ئەندامی تاڵیبان کوژران و بریندار بوون. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن ئەمریکاوە).

٢- هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی نەناسراوەوە بۆ سەر شاری سێپری لە پارێزگای خوست و ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای پەکتیکا، لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢.
ئەم هێرشانە بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی پاکستانی ناوچەی وەزیرستانی باکوور لە گوندەکانی میرسفر و کورایی، هەروەها پێگەكانی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان لە ناوچەکانی مەندەتێ، ئەمیرسپەر، پەخی میلی و شکونی لە شاری سێپری لە پارێزگای خوست ئەنجام دراوە، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٤٠ کەس لە چەکدارانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP). تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای پەکتیکا لەبەردەستدا نییە. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن سوپای پاکستانەوە).

٣- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەکانی تەوحیدئاباد و حەیدەرئاباد لە پارێزگای غەزنی، بەروار: ٦ی ئایاری ٢٠٢٢.
بنکەی تەوحیدئاباد لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ناوی PRT و بنکەی سەربازانی ئەمریکا و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ناتۆدا بووە. پێدەچێت ئەم هێرشە بۆ لەناوبردنی کۆگای تەقەمەنی و کەرەستە سەربازییەکان کە لەلایەن هێزە بیانییەکانەوە بەجێماوە ئەنجامدرابێت.
هەروەها بنکەی حەیدەرئاباد بارەگای هێزی یەدەگی تاڵیبانە و ئەم هێرشە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ١٥ ئەندامی چەکداری یەکەی یەدەگی تاڵیبان. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن پاکستان یان ئەمریکاوە).

٤- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئەیمەن زەواهیری سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لە گەڕەکی وەزیرئەکبەرخان لە ناوچەی دووەمی شاری کابوڵ. بەروار: ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢.
بەگوێرەی ئەمریکا و ڕاپۆرتی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هێرشە بۆ تیرۆرکردنی ئەیمەن زەواهیری ئەنجامدراوە، کە بووە هۆی کوژرانی و برینداربوونی دوو بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان. (ئەنجامدەر: ئەمریکا).

٥- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر باڵەخانەی قایمقامیەتی تاڵیبان لە گوندی چوار دێوار لە شارۆچکەی ئەندەر لە پارێزگای غەزنی، بەروار: ٦ی ئابی ٢٠٢٢.
لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ئەم شوێنە بنکەی هاوبەشی سەربازانی بیانی و سەربازانی سوپای ئەفغانستان بووە و لە سەردەمی تاڵیبانیشدا بووە بە قایمقامیەتی شاری ئەندەر. زیانی گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە نادیارە. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن ئەمریکاوە)

٦- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر گوندی دهۆز لە شاری وتەپور لە پارێزگای کۆنەر، بەروار: ١٠ی ئابی ٢٠٢٢.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان و بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی پێشووی ئەمریکا بۆ سەر ئەو ناوچانە، ئەم گوندە شوێنی چالاکی و حەشارگەی ئەندامانی گروپی ئەلقاعیدە یان تەحریکی تاڵیبان پاکستانە. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن پاکستان یان ئەمریکاوە).

٧- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری “مەولوی حاجی ئەحمەد”، بەرپرسی بەشی هەواڵگری ١٠ی تاڵیبان، لە ناوچەی سێی شاری کابوڵ، بەروار: ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢.
ئەم هێرشە بووە هۆی کوژرانی پێنج چەکداری تاڵیبان لەنێویاندا “مەولوی حاجی ئەحمەد”، بەرپرسی بەشی هەواڵگری ١٠ی تاڵیبان و پێنج چەکداری دیکە، لەوانە “ئەبو حەسەن ئەلموجاهید” ناسراو بە “مولوی حەنزەلە”، میسرییەکی دیار لەناو ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە. هەر لەو هێرشەدا چوار ئەندامی دیکەی ئەلقاعیدە بە ناوەکانی سەید محەممەد موباریز، جیهادوڵڵا فەراحی، هیجرەت قوڕەیشی و ئەبو عومەر لۆگەری کە یاوەری “ئەبو حەسەن ئەلموجاهید” بوون، کوژران. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن ئەمریکاوە).

٨- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر شارەکانی دۆرقد و خاجەبەهائەدین لە پارێزگای تەخار، بەروار: ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢.
ئەم هێرشانە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود ئەنجامدران و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند چەکدارێکی تاڵیبان. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن تاجیکستان یان ئەمریکاوە).

٩- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بارەگای سوپای ٢١٥ی عەزم لە شاری گێرشک لە پارێزگای هێلمەند، بەروار: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢.
ئەم هێرشە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند چەکدارێکی تاڵیبان، لەوانە فەرماندەی گشتی لەشکری ٢١٥ی عەزم لە بارەگای ئەم لەشکرە لە شاری گێرشاک. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن پاکستان یان ئەمریکاوە).

١٠- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ٢٠٣ی مەنسووری لە پەراوێزی شارۆچکەی گردیز لە پارێزگای پەکتیا، بەروار: ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢.
ئەم هێرشە بووە هۆی تەقینەوە لە کۆگای چەکی ئەم بنکەیە و کوژران یان برینداربوونی ١٠ چەکداری تاڵیبان. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن پاکستان یان ئەمریکاوە).

١١- هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر شاری گۆشتێ لە پارێزگای نەنگەرهار، بەروار: ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣.
ئەم هێرشە بۆ سەر حەشارگەکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە گوندی سەلالا لە شاری گۆشتێ لە پارێزگای نەنگەرهار ئەنجام درا. زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە نادیارە. (ئەگەری ئەنجامدانی لەلایەن سوپای پاکستانەوە).

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *