هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بەرەو مارب دەڕۆن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕەوانەکردنی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بۆ شاری مارب، حیزبی ئیسڵاح بە جێگیرکردنی هێز لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، ڕێگا گشتییەکانی داخست.
دوای سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەلدرع ئەلوەتەن بە پاڵپشتی سعودیە و تاریق ساڵح، دەنگۆی ناردنی ئەو هێزانە بۆ مارب بۆ یارمەتیدانی لیوا سەغیر بن عەزیز بڵاوبوویەوە. ئەم هەواڵە نافەرمییە بووەتە هۆی دامەزراندنی خاڵێکی پشکنینی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب و کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ لەم میحوەرەدا. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە ڕۆژی شەممە ٤ی شوباتەوە دەستیان بە داخستنی ڕێگاکانی ڕۆژهەڵاتی شاری مارب کردووە.
لەگەڵ زیادبوونی جموجۆڵی چەکدارانی حیزبی ئیسلاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری مارب، چەکدارانی هۆزی ئال معیلی کە لە ڕابردوودا لە جموجۆڵەکانی حیزبی ئیسڵاح ناڕازی بوون، خاڵێکی پشکنینیان لە ناوچەی ئەلردمیە داناوە و رووبەڕووی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح بوونەتەوە. لەم شەڕەدا ژمارەیەک چەکدار لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.
شکستەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنساروڵڵا بووەتە هۆی زیادبوونی پشێوی لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن (ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیە) و تەماحی کوتلە جۆراوجۆرەکانی ژێر فەرماندەیی هاوپەیمانی سعودیە، بەتایبەتی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور و حیزبی ئیسڵاح. لەئێستادا عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات بە مەشق و ڕاهێنانی هێزە بەکرێگیراوەکانی نوێ وەک ئەلدرع ئەلوەتەن و ئەلعمالقە، هەوڵی دروستکردنی ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێکخراوە کۆنەکانی وەک حیزبی ئیسڵاح و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور دەدەن کە تا ئێستا کاریگەر بووە.
لێدوانەکان