تەلئەبیب تاوتوێی پلانی ناردنی سیستەمی بەرگری “قوبەی ئاسنین” بۆ ئۆکرانیا دەکات!

سێشەممە 7 شوبات 2023 - 17:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=22616

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا تاوتوێکردنی پلانی ناردنی چەک لەوانە سیستەمی بەرگری “قوبەی ئاسنین” بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێڵ سی ئایی فەرەنسا، بە ئاماژەدان بە شەڕی ئۆکرانیا وتی: “پرسی ناردنی چەک لە نێویاندا سیستەمی بەرگری “قوبەی ئاسنین” بۆ ئۆکرانیا لەلایەن حکومەتی پێشووەوە تاوتوێ کرا و ڕەتکرایەوە. من تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەم و بە گونجاوترین شێوە وەڵامی دەدەمەوە، بەڵام تەلئەبیب دەبێت بژاردەکانی تاوتوێ بکات و پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا لەبەرچاو بگیرێت”.

ناوبراو وتی پێدەچێت بەشداریکردنی ئیسرائیل لە بوارەکانی دیکەدا بێت، و ئاماژەی بەوەشکرد: “تا ئێستا ئیسرائیل یارمەتی ئۆکرانیای لە یارمەتییە مرۆییەکان و وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی ئۆکراینی داوە.”

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا هۆشداری لە ناردنی هەر چەکێک بۆ ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانییەوە داوە و بە هۆکاری پەرەسەندنی گرژییەکان ناوی بردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی کردەوەکانی حکومەتی پێشووی ڕژێمی ئیسرائیل و هەروەها هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی زایۆنیستی سەبارەت بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، لە ئەگەری ناردنی سیستەمی “قوبەی ئاسنین” لەلایەن تەلئەبیبەوە بۆ ئۆکرانیا، بە دڵنیاییەوە مۆسکۆ چاو بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ تەلئەبیبدا دەکاتەوە.

شایانی باسە کە ماوەیەک لەمەوبەر یەڤگنی کۆرنیچوک باڵوێزی ئۆکرانیا لە فەلەستینی داگیرکراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی زایۆنیستی کردبووەوە کە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا سیستەمی “قوبە ئاسنین” بۆ کیێڤ بنێردرێت، بەڵام ئەم داواکارییە لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی ئەو کاتەی ئیسرائیل بەهۆی ئەگەری کاردانەوەی ڕووسیا ڕەتکرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *