کاروانێکی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای موسەنا لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” کرایە ئامانج.
بۆ دووەمجار لەم مانگەدا، کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” لە شاری سەماوەی سەر بە پارێزگای موسەنا هێرش کرایە سەر. لە ٢٦ی مانگی رابردووش کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەی یوسفیە لە پارێزگای بەغدا لەلایەن ئەم گرووپە خۆڕاگرییەوە کرابووەوە ئامانج.
ئەمە چوارەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٦٨ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٢ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٤ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.
لێدوانەکان