سەردانی شاندێکی ئەمنی میسر بۆ تەلئەبیب

دووشەممە 6 شوبات 2023 - 09:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=22500

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ سەردانی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بۆ قاهیرە، شاندێکی ئەمنی میسریش لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی فەلەستین، سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی کرد.

داود شەهاب، وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، نەخالە لەسەر بانگهێشتی میسر سەردانی قاهیرەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی فەلەستین، و بڕیارە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر کۆببێتەوە و سەبارەت پێشهاتە سیاسییەکان، دۆخی مەیدانی، و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژئاوا و شاری قودس گفتوگۆ بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ئەلخەلیج ئەلجەدید”، بەشێک لە سەرچاوە فەلەستینییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە شاندێکی میسری کە پێکهاتووە لە بەرپرسانی باڵای دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە، لە میانەی سەردانێکدا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان، لەگەڵ بەرپرسانی زایۆنیستی کۆبووەوە و پێشنیارەکان سەبارەت هێورکردنەوەی دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانیان تاوتوێ کردووە.

شاندی میسری هۆشداری بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە کە دۆخی ناوچە فەلەستینییەکان لە لێواری تەقینەوەدایە و بێدەنگیی گروپە فەلەستینییەکان لە بەرامبەر تاوانە بەردەوامەکانی ئەم ڕژێمە بە تایبەت لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس و زیندانەکان هەرگیز درێژە ناخایەنێت.

دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فەلەستینییەکان بە تایبەت لە قودس و کەرتی ڕۆژئاوا لەم دواییانەدا چڕتر بووەتەوە و میسر وەک لایەنی سێیەمی دۆسیەی فەلەستین لە هەوڵی ئەوەدایە لە تەقینەوەی دۆخی فەلەستین ڕێگری بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *