خۆپیشاندانی ئیسرائیلییەکان لەدژی ناتانیاهۆ بەردەوامە + وێنەکان

یەکشەممە 5 شوبات 2023 - 19:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=22487

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک خۆپیشاندانی دەیان هەزار زایۆنی وەک ناڕەزایەتی بە بەرنامەی چاکسازیی دادوەری سەرۆکوەزیرانی رژێمی ئیسرائیل بەڕێوەچوو.

نزیکەی ٤٠ هەزار زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بۆ پێنجەمین هەفتەی لەسەریەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان کرد.

بەشداربووانی ئەم گردبوونەوەیە جارێکی تر دژایەتی خۆیان بۆ پلانی چاکسازی لە سیستەمی دادوەری ئیسرائیل ڕاگەیاند و بنیامین ناتانیاهۆیان به لاوازکردنی دامودەزگاکانی ئیسرائیل تۆمەتبار کرد.

یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها وتی: “لە شەقام و کنێست و دادگاکاندا شەڕ دەکەین؛ ئێمە وڵاتەکەمان ڕزگار دەکەین، چونکە ژیان لە وڵاتێکی نادیموکراسیدا ناکرێت”.

ڕۆژانی شەممە بەهۆی گردبوونەوەی بەردەوامی سەدان هەزار زایۆنی لە ناڕەزایەتی بە توندڕەوی، کردەوەی نایاسایی و بڕیارەکانی کابینەی توندڕەوی ڕژیمی ئیسرائیل بووەتە کابوسی ناتانیاهۆ، گردبوونەوەیەک کە بەنیازن تا شکستی تەواوەتی کابینەی نوێی ئیسرائیل لە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بێت.

شایانی باسە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا گەورەترین گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەرامبەر بە هەندێک بڕیار و کردەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل بەڕێوەچووە. ناڕەزایەتییەکان دوای بڕیاری کابینەی نوێی تەلئەبیب بۆ چاکسازی لە سیستەمی دادوەریدا چڕتر بووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *