کوەیت و بەریتانیا مانۆڕێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

یەکشەممە 5 شوبات 2023 - 13:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=22480

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی زەمینی کوەیت و بەریتانیا ئەمڕۆ دەست بە مانۆڕی هاوبەشی خۆیان دەکەن.

وەزارەتی بەرگری کوەیت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەشقی هاوبەشی هێزی زەمینی ئەم وڵاتە لەگەڵ بەریتانیا بە ناوی “جەنگاوەری سەحرا ٧” دەست پێدەکات.

لەسەر بنەمای ئەمەش هێزەکانی بەریتانیا چوونەتە ناو کوەیت و مانۆڕەکە تا ٢٣ی شوبات بەڕێوەدەچێت.

ئەم وەزارەتە هەروەها ڕایگەیاند کە ئامانج لەم مانۆڕە سەربازییە هاوبەشە، زیادکردنی هاوکاری سەربازیی هەردوولا، مەشقی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان و یەکخستنی تاکتیکە سەربازییەکانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *