هۆکاری دەرکردنی ئیلهان عومەر لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس

شەممە 4 شوبات 2023 - 17:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=22465

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژنە موسڵمانێکی نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەرکرا.

ئیلهان عومەر، ژنە نوێنەری موسڵمانی دیموکراتەکان، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کۆمارییەکان باڵادەستن، دەرکرا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئیلهان عومەری لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ٢١٨ دەنگی بەڵێی کۆمارییەکان و ٢١١ دەنگی نەخێری دیموکراتەکان دەرکرد.

لە بڕیارنامەکەی پێنجشەممەی کۆمارییەکان دژی ئیلهان عومەر، بە ئاشکرا بەهۆی تویتێکی ساڵی ٢٠١٩ کە لایەنگرانی ئیسرائیلی بە پارەدۆست ناوبردووە، ڕەخنەی لێگیرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *