وردەکاری پاکێجی نوێی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا

شەممە 4 شوبات 2023 - 09:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=22453

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وردەکارییەکانی پاکێجی نوێی هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند کە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن کەرەستەی سەربازی و ئەمنی تێدایە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، بەم نزیکانە پڕۆسەی دابینکردنی پاکێجی هاوکاری ئەمنی و سەربازی نوێی ئەو وڵاتە بە بڕی ٢.٢ ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا دەست پێدەکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاوکارییە سەربازییە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا بریتین لە کەرەستەی بەرگری ئاسمانی و زرێپۆش و چەک کە بەشێوەیەکی کاریگەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن. ئەم پاکێجە موشەکەکانی GLSDB بۆ موشەک هەڵگرەکانی HIMARS و ٢ سیستەمی MIM-23 HAWK لەخۆدەگرێت.

موشەکی GLSDB دەتوانرێت لە موشەک هەڵگرەکانی هیمارس و M270ەوە هەڵبدرێت و مەودای دەتوانێت بگاتە ١٥٠ کیلۆمەتر. ئەم مەودایە ڕێگە بە سوپای ئۆکرانیا دەدات تەواوی ناوچەکانی دۆنباس و بەشی باکووری نیمچە دوورگەی کریمە و هەندێک بەشی خاکی ڕووسیا وەک شارەکانی کورسک و برایانسکیشەوە بکاتە ئامانج.

هەروەها پاکێجە نوێیەکەی ئەمریکا کەرەستەی یەکخستنی موشەک هەڵگرەکانی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا لەگەڵ سیستەمی سوپای ئۆکرانیا، ١٩٠ دۆشکەی قورس بە نیشانەکردنی حەراری و تەقەمەنیەکانیان، ئامێرەکانی پاراستنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی ئێستای ئۆکرانیا، ١٨١ زرێپۆشی ئێمرەپ، سیستەمی ئاسمانی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چوار ڕاداری چاودێری ئاسمانی، دوو هەزار مووشەکی دژە زرێپۆش، پارچەی یەدەگ بۆ ڕاداری دژە تۆپخانە، تەقەمەنی کلایمۆر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی RQ-20 Puma و کەرەستەی دیکەی پزیشکی و سەربازی کە لە ماوەی ٩ مانگدا ڕادەستی ئۆکرانیا دەکرێن.

لە سەرەتای شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەیان پاکێجی هاوکارییان، لەوانە چەکی سەربازی و .. بە بەهای چەند ملیار دۆلار پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی توانای سوپای ئەو وڵاتە بۆ درێژەدان بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *