سەرۆکی چاد باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل کردەوە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵیۆزخانەی چاد لە ناوچە داگیرکراوەکان لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەم وڵاتە موسڵمانە ئەفریقییە و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرایەوە.
سەرۆککۆماری چاد، محەمەد ئیدریس دێبی، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیب کردەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێڕای ڕاگەیاندنی کردنەوەی باڵیۆزخانەی چاد لە ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمە ساتێکی مێژووییە کە دوای چەندین ساڵ پەیوەندی هاتە ئاراوە؛ ئێمە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنینە ئاستێکی دیار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆککۆماری چاد دوێنێ (چوارشەممە) بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆک، یۆاڤ گالانت، وەزیری جەنگ، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد، کۆبووەوە.
شایانی باسە چاد وەک وڵاتێک کە دەکەوێتە ناوەندی کیشوەری ئەفریقا و دانیشتووانی زۆرینەی موسڵمانن، لە ساڵی ١٩٧٢ و لە ئەنجامی ململانێی نێوان عەرەب و رژێمی ئیسرائیل، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم ڕژێمەدا ڕاگرت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ئەم پەیوەندییانەی دەستیپێکردەوە.
لێدوانەکان