ئۆکرانیا: ئاگاداری تەقینەوەکەی ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران نین!

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 14:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=22356

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای لێدوانی ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئەسفەهان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئاگاداری هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە نییە.

ئۆلێگ نیکۆلێنکۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: “کیێڤ لە هۆکاری تەقینەوە لە یەکێک لە دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان ئاگادار نییە”.

قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا لەکاتێکدایە کە دوای هەڵوێستی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەسفەهان، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیدانە کردنی لێدوان و هەڵوێستی ڕاوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، قسەکانی ناوبراوی سەبارەت کارە تێکدەرانەی ئەم دواییەی دژ بە ناوەندێکی سەربازی لە ئەسفەهان بە گوماناوی وەسف کرد و داوای ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی و شەفافی لە حکومەتی ئۆکرانیا لەو بارەیەوە کردەوە.

پێشتر میخائیل پۆدۆلیاک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەیاندبوو کە هێرش بۆ سەر ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەهان پەیوەندی بە شەڕی ئۆکرانیاوە هەیە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *