حەماس: ئۆپەراسیۆنی زەعتەرە وەڵامێک بۆ تاوانەکانی زایۆنیستەکان بوو

چوارشەممە 1 شوبات 2023 - 12:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=22352

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی شەوی رابردوو لە بازگەی زەعتەرە لە نابلوس، لە چوارچێوەی خۆڕاگری گەلی فەلەستین بەرامبەر بە تاوانەکانی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە دژی گەل و شوێنە پیرۆزەکانی ئەم خاکە، کە دواهەمینیان هێرشی دڕندانە بوو بۆ سەر دیلەکانی فەلەستینی، ئەنجام درا.

عەبدوللەتیف قانوع ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکات لەگەڵ هێرشە دڕندەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیلەکان و توڕەیی لە زیندانەکاندا ئەنجام درا تا هێزی خۆڕاگری بۆ وەڵامدانەوەی تاوانەکانی دوژمن و ئامادەییان بۆ بەرگریکردن لە دیلەکان نیشان بداتەوە

قانوع وتی: دیلە فەلەستینییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە لە شەڕی دژ بە پاسەوانانی زیندانە زایۆنیستەکاندا لەگەڵیان دەبین و هەرگیز لە ئەرکی بەرگری کردن لەوان کەمتەرخەم نابین و لەسەر بەڵێنەکەمان بۆ ڕزگارکردنیان لە زیندانەکانی دوژمن دەمێنینەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *