برینداربوونی دوو سەربازی ئیسرائیلی لە ئۆپەراسیۆنێکی خۆڕاگری لە باشووری نابلوس

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=22346

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئۆپەراسیۆنێکی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا دوو سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون.

سەرچاوە عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە چەکی سارد و ئۆتۆمبێل لە خاڵی پشکنینی زعترە لە باشووری نابلوس ئەنجام دراوە کە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو سەربازی ئیسرائیلی.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە توانیویەتی هەڵبێت و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی دەستی پێکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای ڕژێمی زایۆنیستی برینداربوونی دوو لە سەربازەکانی لە ئۆپەراسیۆنی ئەمشەو لە بازگەی زعترە پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە هێزە تایبەتەکانی سوپا بە دوای ئەنجامدەری ئەم ئۆپەراسیۆنەدا دەگەڕێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *