مانگی یەکی ئەمساڵ؛ خوێناویترین مانگ لە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین لە ساڵی ٢٠١٥ەوە

سێشەممە 31 كانونی دووه‌م 2023 - 11:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=22322

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاربەدەستانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ خوێناویترین مانگی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین بووە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە مانگی یەکی ئەمساڵ (٢٠٢٣) “خوێناویترین مانگ” بووە لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە ساڵی ٢٠١٥ەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم مانگە خوێناویترین مانگ بووە لە کەرتی ڕۆژئاوا لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا. لە ماوەی ئەم مانگەدا ٣٥ فەلەستینی لە نێویاندا ٨ منداڵ و ژنێکی بەساڵاچوو بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی و دانیشتوانی جوولەکە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە شاری جنین ڕوویداوە و بە گشتی ٢٠ کەس لەم شارە گیانیان شەهیدبوون.
تەنیا لە ٢٦ی کانونی دووەم، لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، ١٠ فەلەستینی شەهید بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *