دووەم هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سنووری ئەلبوکەمال لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا!

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 22:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=22314

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە گەڕی دووەمی هێرشەکانی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال لە سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم ١٢ بارهەڵگر زیانێکی زۆریان بەرکەوت و چەند کەسێکیش برینداربوون.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شاری سنووری ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، دوو هێرشی ئاسمانی لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بۆ سەر کاروانە مەدەنییەکانی بەخۆیەوە بینیوە. لە یەکەم هێرشدا کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدا، کاروانێک کە لە شەش بارهەڵگر پێکهاتبوو لە ڕێگای حەویجە باغور-ئەلبوکەمال بە دوو موشەک کرایە ئامانج کە لە ئەنجامدا لانیکەم چوار بارهەڵگر زیانێکی زۆریان پێگەیشت. بەپێی زانیارییەکان ئەم بارهەڵگرانە هەڵگری کەرەستەی پزیشکی و هەندێک دەرمان بوون.

لە گەڕی دووەمی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئەلبوکەمال، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کاروانێک بە ١٢ بارهەڵگرەوە لەلایەن فڕۆکە نەناسراوەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجامدا سەرجەم بارهەڵگرەکان زیانیان بەرکەوت و چەند کەسێکیش برینداربوون. ئەم فڕۆکانە هەروەها چەند ئامانجێکیان لە نزیک بارەگایەکی هێزەکانی خۆڕاگری لە ناوچەی “السويعيه” لە نزیک شاری ئەلبوکەمال کردە ئامانج کە تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.

سەرچاوەکانی نزیک لە چەکداران لە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئێرانی لە ئەنجامی ئەم هێرشە هەواڵیان داوەتەوە، بەڵام سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەو هەواڵەی ڕەتکردۆتەوە.

سەرەڕای هێرشە زۆرەکانی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر کاروانە جۆراوجۆرەکان لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریا لە چەند مانگی ڕابردوودا، دەسەڵاتداران و فەرماندەکانی سوریا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هێرشانە نەداوە.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی رابردووی فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان، ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتباری سەرەکی ئەم هێرشانە دادەنرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *