ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین کردەوە

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 15:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=22306

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەکانی گروپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین کردەوە.

دوابەدوای تاوانەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەمپی جنین، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) و زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بە توندی ئیدانەی تاوانەکەی ئەم ڕژێمەی لە کوژرانی خەڵکی بێتاوانی فەلەستین کردەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەڵامی خێرا و کاریگەری خۆڕاگری فەڵەستینی لە بەرامبەر ئەو تاوانە بە شانازییەکی گەورە ناو برد و وتی کە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی پاڵپشتییە لە گەل و خۆڕاگری فەڵەستین.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وێڕای دەستخۆشی لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامی گەل و خۆڕاگری فەڵەستین، وتی کە کابینەی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بە توندڕۆترینی کابینەکانی ئەم ڕژێمە دادەنرێت و بە ئاشکرا باس لە بەئامانجگرتنی قودس و مزگەوتی ئەقسا و پەرەپێدان و درووستکردنی شارۆچکەکان دەکات.

زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وێڕای سوپاسی هەڵوێستە پرەنسیپییەکانی ئێران لە پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و خۆڕاگری ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا وتی: شانازی لە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و لە بەرامبەر کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی پیرۆزییە ئیسلامییەکان دەوەستینەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *