هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان لە نزیک شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال لە سوریا، لانیکەم چوار بارهەڵگر زیانیان پێگەیشت.
کاتژمێر ٢٢:١٥ی شەوی رابردوو، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو دوای تەقەی هۆشداری، کاروانێکی بارهەڵگریان کە لە شەش بارهەڵگر پێکهاتبوون لە نزیک شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال، لانیکەم بە دوو مووشەک کردە ئامانج کە لەئەنجامدا چوار بارهەڵگر زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتری ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە و دەسەڵاتدارانی سوریاش هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
هێرشەکە لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئێوارەی ڕۆژی شەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لەکاتی فڕینیان بەسەر ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریادا لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە بینراون.
بە لەبەرچاوگرتنی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپی خۆڕاگری عێراقی “تشكيل الوارثين” بۆ سەر بنکەی ئەمریکی لە ئەلتەنفی سوریا کە لە ٢٠ی ئەم مانگە ئەنجام درا، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکی یان ئیسرائیلیەوە (بە پشتیوانی ئەمریکا) وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەلتەنف ئەنجامدرابێت.
شایانی باسە لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، فڕۆکەیەکی نەناسراو بارهەڵگرێکی لە نزیک شارۆچکەی سنووری ئەلبوکەمال کردبووەوە ئامانج کە لە ئەنجامدا بارهەڵگرەکە بەتەواوی تێکشکێندرا.
لێدوانەکان