دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی سوپای ئیسرائیل لەلایەن کەتیبەکانی ئەلقەسام + وێنەکان

دووشەممە 30 كانونی دووه‌م 2023 - 09:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=22284

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەرداگرتنی درۆنێکی (کوادکۆپتەر) سوپای ڕژێمی ئیسرائیل لە دەستدرێژی ئەم دواییەی ڕژیم بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە توانیویەتی دەستبەسەر درۆنێکی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەدا بگرێت کە لە ڕێگەی ئەم درۆنەوە زانیاری هەستیاری دەستکەوتووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “کەتیبەکانی ئەلقەسام بە یارمەتی خودا توانی لە میانەی دەستدرێژی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ڕۆژی هەینی، دەستبەسەر درۆنێکی ئەم ڕژێمەدا بگرێت کە لە چوارچێوەی ئەرکێکی تایبەتدا لە کەرتی غەززە چالاکی دەکرد. هەروەها ئەندازیارەکانمان توانیویانە زانیاری گرنگ و هەستیار سەبارەت بە هێزەکانی دوژمن لە ڕێگەی ئەم درۆنەوە بەدەست بێنن”.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٧ی کانونی دووەم، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ سەر شاری عەسقەلان لە باشووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *