تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەس لە جۆلانی داگیرکراو
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی لە دوو کەسی نەناسراو کە لە سوریاوە لە سیاجەکانی سنووری جۆلان نزیکبوونەوە، کەسێک بریندار بوو و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تەقەیان لە دوو کەسی نەناسراو کرد کە لە سووریاوە لە سیاجەکانی سنووری جۆلان نزیک بوونەوە کە لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو و کەسێکی دیکەش گیانی لەدەست دا.
هەر لەم بارەیەوە، سوپای ڕژێمی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدیعای ئەوەی کرد کە دوو کەسی چەکدار بە بەزاندنی هێڵی سنووری سووریا بەرەو ئیسرائیل و نزیکبوونەوەیان لە دیواری سنووری ناوچەی باشووری جۆلان، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە تەقەیان لێ کراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بە گوێرەی میدیایەکانی عیبری، هیچ کام لەم دوو کەسە لە سیاجە سنوورییەکان نەپەڕینەوە و نەچوونەتە ناو خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین. تا ئەم ساتە دەسەڵاتداران و فەرماندە سەربازییەکانی سوریا هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ١٩٦٧دا جۆلان کە بەشێکە لە خاکی سوریای داگیرکرد و لە ساڵی ١٩٨١دا وەک بەشێک لە خاکی خۆی ڕاگەیاند. لە ساڵی ٢٠١٩ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، سەرەڕای ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی، بە واژۆکردنی فەرمانێک لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، دانی بە بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە ئیسرائیل دانا.
لێدوانەکان