دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان؛ ١٤ی ٦ی ٢٠٢١

سێشەممە 15 حوزه‌یران 2021 - 00:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=2228

دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی ئەفغانستان لە ١٤ی ٦ی ٢٠٢١

دوایین پێشهاتەکان لە پێکدادانەکانی پارێزگای سەرپۆل: تالیبان توانیوە کۆنترۆلی زۆربەری ناوچەکانی شارۆچکەی سەیاد بکات و بە تێپەڕبوونی لە ناوەندی ئەم شارۆچکەیە نزیکی شاری سەرپۆل بوونەتەوە.

لە ئێستا شاری سەرپۆل لە سێ میحوەرەوە گەمارۆ دراوە:
١- رێگای شبرغان ٢- رێگای سوزمە قەلعە ٣- رێگای سەیاد
ئەگەر سوپای ئەفغانستان لەسەر بێ هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە تالیبان و پاڵپشتی نەکردن لە یەکینە جەماوەرییەکان بەردەوام بێت، لە ڕۆژانی داهاتوو شاری سەرپۆل لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەر دا دەگیرێت.

دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی پارێزگای هەرات:

لە ئەنجامی هێرشی تالیبان بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئەفغانستان لە شارۆچکەی ئوبە، هێزەکانی حکومەت، ناوەندی پارێزگایان چۆڵ و لەو شارۆچکەیە پاشەکشەیان کردەوە.

وەک دەوترێت بنکەی سوپا لە کۆنترۆلی هێزەکانی سەر بە حکومەتە و پێکدادان لە دەوروبەری ئەو شارۆچکەیە بەردەوامە و هێزەکانی پاڵپشتی بەرەو ئوبە بە ڕێکەوتوون.
بە هۆی بەردەوامی پێکدادانەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئوبە و گوندەکانی دەوروبەری بەرەو هەرات ئاوارە بوون.
تالیبان هەروەها لە شەوی رابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی حکومەت لە شارۆچکەی غوریان دەست پێ کردووە.

تاڵیبان بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنە باس لە کۆنترۆل کردنی شارۆچکەی خان ئاباد لە پارێزگای قۆندوز دەکات.
سوپای ئەفغانستـان لە دوبارە کۆنترۆل کردنەوەی ئەم شارۆچکەیە هەواڵی داوەتەوە.

وێنەکانی شارۆچکەی ساغر لە پارێزگای غور کە ڕۆژی رابردوو بە بێ شەڕ لەلایەن تالیبانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *