عامری: ئۆپەراسیۆنی بوێر و قارەمانانەی فەلەستینییەکان مافی ڕەوای ئەوانە
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە زایۆنی چەند ڕۆژی رابردوو لە قودسی داگیرکراو وتی: ئەوەی فەلەستینیە قارەمانەکان لە دژی زایۆنیستەکان دەیکەن مافی ڕەوا و سروشتی ئەوانە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق لە لێدوانەکانی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی فەلەستین و ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنی فەلەستینییەکان لە قودسی داگیرکراو کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان زایۆنیست، وتی: تەنیا ڕژێمی داگیرکار و لایەنگرانی بەرپرسیارن لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە.
عامری هەروەها رایگەیاند: ئێمە بە توندی ئیدانەی کردەوە شەڕانگێزانەی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە گەلی فەلەستین دەکەین.
ناوبراو هەروەها وتی: ئەوەی فەلەستینییە ئازاکان لە مەیدانی خۆڕاگریدا دەیکەن، مافی سروشتی و ڕەوای خۆیانە، چونکە خاکەکەیان هێرش کراوەتە سەر و مافی فەلەستینییەکان لە لایەن ڕژێمێکی قۆرخکارەوە پێشێل کراوە کە پێداگری لەسەر یاخیبوون و شەڕانگێزی خۆی دەکات.
هادی عامری ئاماژەی بەوەدا: سڵاو لە بوێری و ئازایەتی گەلی فەلەستین لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران دەکەین، شانازی دەکەین کە دەبینین گۆڕانکارییەکی گەورە لە ڕووی شێواز و شوێنی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری ڕوویداوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتی: ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی داگیرکەر کە سەردەمی لەشکرکێشیەکەی تێپەڕیوە و هاوکێشەی خەباتیش بۆ زیانی ئەو گۆڕاوە.
لێدوانەکان