هێرشی ئاسمانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە/ وەڵامدانەوەی مووشەکی خۆڕاگری بۆ باشووری فەلەستینی داگیرکراو + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) یەکێک لە بارەگاکانی خۆڕاگری فەلەستینیان لە ناوەندی کەرتی غەززە کردە ئامانج.
ئەم هێرشە ئاسمانییەی ڕژێمی زایۆنیستی دوای هێرشی مووشەکی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی عەسقەلان ئەنجام درا.
لە بەرامبەر ئەم هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیلدا، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە هێرشی موشەکی شارۆچکەکانی نزیک کەرتی غەززە (باشووری فەلەستینی داگیرکراو)یان کردە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل یەکێک لە بنکەکانی خۆڕاگرییان لە باشووری غەززە و هەروەها دەوروبەری بنکەی خۆڕاگری لە ڕۆژهەڵاتی بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززەیان کردۆتەوە ئامانج.
هەروەها ناوەندێکی دیکە لە باشووری شاری غەززە چەند موشەکێک بەرکەوتووە و دەوروبەری خاڵێکی چاودێری لە ڕۆژهەڵاتی بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کراوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی خۆڕاگری لە ئاسمانی خان یونس دوو مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
لێدوانەکان