گەڕی دووەمی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٣ + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و دەیان مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەربازی و وزەییەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کیێڤ، ئۆدێسا، ڤینیتسیا، دنیپرۆپیترۆڤسک و هتد.
سوپای ڕوسیا شەوی ڕابردوو ٢٥ی کانونی دووەم بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە پارێزگاکانی دنێپرۆپترۆڤسک و ئۆدێسا، لەنێویاندا ناوەندێکی پیشەسازی. فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ لە ئاسمانی پارێزگاکانی زاپرۆژیا، خێرسۆن و میکۆلایڤدا بینراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵ و وێنەیەک لە هێرش لەو ناوچانە بڵاونەکراوەتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا تۆپخانەکان و موشەکهاوێژەکانی سوپای ڕووسیا پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە چێرنیهیڤ، خارکیڤ، دۆنێتسک و زاپرۆژیا بۆردومان کرد.
وەک هەمیشە سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ٢٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی لە چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا خستووەتە خوارەوە.
دوای هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و موشەکی ڕووسیا، میدیاکانی ئۆکرانیا بەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی کانونی دووەم رایانگەیاند کە فڕۆکە ستراتیژییەکانی توپۆلیڤ ٢٢ و ٩٥ی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی ئۆکرانیا بینراون. دوابەدوای ئەو هەواڵە، هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەكانی ئۆکرانیا دەستیپێکرد.
لەم هێرشەدا بە کەڵک وەرگرتن لە دەیان مووشەکی کروز، بۆمب هاوێژەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر چەندین ئامانجێک، لەوانە وێستگەیەکی کارەبا لە شاری کیێڤ، وێستگەیەکی کارەبایی لە ناوچەی ئۆساتۆ و چەندین ئامانجی دیکە ناوچەی نێرۆبایسکۆ لە شاری ئۆدێسا و شاری ڤینیتسیا.
لێدوانەکان