٩ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهیدبوون/ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر جنین + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 26 كانونی دووه‌م 2023 - 11:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=22081

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەهۆی هێرشی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەمپی جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان بە هەڵکوتانە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو کرد و لە هەندێک ناوچە شەڕ و پێکدادان ڕوویدا. هێزەکانی زایۆنی ژمارەیەک فەلەستینییان بە بیانووی بەشداریکردنی لە خۆڕاگری جەماوەری دەستبەسەر کرد.

ئەم هێرشانە لە جنین، بەیت‌لەحم، ڕامەڵڵا و قودسی داگیرکراو ڕوویدا و دەیان ماڵیش پشکێنران.

بە پێی ڕاپۆرتی مانگی سووری فەلەستین، ٩ فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. بەهۆی توندی شەڕ و پێکدادانەکان، ئەگەری زیادبوونی ژمارەی شەهیدان و بریندارەکان هەیە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی یەکەی تایبەتی پۆلیس، شاباک و سوپای ئیسرائیل سێ فەرماندەی باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەمپی جنین کوژران.”

شایانی باسە، دوابەدوای هێرشی قورسی سوپای ئیسرائیل بۆسەر جنین، گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە غەززە لە چەند کاتژمێری داهاتوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز دەکەن. لەم بارەیەوە، سەرچاوە عیبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە سوپای زایۆنی لە ترسی وەڵامدانەوەی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستینی لە غەززە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و سیستەمی قوبەی ئاسنین لەسەر سنوورەکانی باشوور چالاک کراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *