کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی هەسەدە لە دێرەزوور
پێنجشەممە 26 كانونی دووهم 2023 - 10:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=22078
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی چەند کەسێکی نەناسراو (ڕەنگە داعش) بۆ سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندی حەوایج، سێ ئەندامی هێزەکانی هەسەدە کوژران.
لە ئەنجامی هێرشێکی رۆژی رابردوو بۆ سەر خاڵی پشکنینی “ئەلکازیە” لە گوندی حەوایج لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، سێ ئەندامی هێزەکانی هەسەدە کوژران.
دوای هێرشەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستبەجێ بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا گروپێکیان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرد و بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەم گوندەدا، ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان دەست پێکرد.
شایانی باسە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدە لە پارێزگای دێرەزوور چەندین هێرش و کردەوەی تیرۆریستی لەلایەن گروپی داعشەوە لەدژی هەسەدە ئەنجام دراوە.
لێدوانەکان