دەرکردنی ١٢ هەزار فەرمانی دەستگیرکردنی کاتی لە دژی فەلەستینییەکان لە ماوەی ٩ ساڵدا

پێنجشەممە 26 كانونی دووه‌م 2023 - 09:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=22069

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە ١٢ هەزار فەرمانی دەستگیرکردنی کاتی لە دژی فەلەستینییەکان دەرکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا یەکێتی دیلەکانی فەلەستین ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە) ڕایگەیاند کە زۆرترین حاڵەتی دەستبەسەرکردنی کاتی لە ساڵی ڕابردوودا بووە بە ٢ هەزار و ٤٠٩ فەرمانی دەستبەسەر کردن.

تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ٣١٥ فەرمانی دەستگیرکردنی کاتی لە دژی فەلەستینییەکان دەرچووە.

یەکێتی دیلەکانی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لەمساڵدا درێژەی بە سیاسەتی دەرکردنی فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی دژ بە فەلەستینییەکان داوە و زۆربەی ئەو فەرمانانەی ئەمساڵ دەرکراون پەیوەندییان بە درێژکردنەوەی سزای ئەو زیندانیانەوە هەیە کە ساڵانێکە لەژێر دەستبەسەرکردنی کاتیدان.

تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ژمارەی زیندانیانی ژێر دەستبەسەری کاتی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا گەیشتە ٨٦٦ کەس کە لە نێویاندا ٢ ژن و ٧ منداڵ دەبینرێن. بەتەمەنترین دەستگیرکراو لەژێر دەستبەسەرکردنی کاتیدا ناوی جەمال ئەلنەسەرە کە تەمەنی ٧٦ ساڵە.

٣٧٢ لەو زیندانیانەی لەژێر دەستبەسەری کاتیدان لە زیندانی ئەلنەقاب، ٣٣٥ لە زیندانی عۆفر، ١٣٤ لە زیندانی مەجدۆ و ئەوانی دیکە لە زیندانەکانی دیکەی ئیسرائیل ڕاگیراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *