دوو فەلەستینی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلی شەهید کران

چوارشەممە 25 كانونی دووه‌م 2023 - 21:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=22063

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دوو گەنجی فەلەستینی ئەمڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراون.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە گەنجێکی فەلەستینی بە ناوی “سەڵاح محەممەد عەلی” لە کەمپی شفعات و گەنجێکی دیکەش بە ناوی “عارف عەبدولناسر” لە شارۆچکەی کدومیم بە گوللەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی شەهید کراون.

لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەم ڕژێمە لە ئەنجامی هێرشی ئەم هێزانە بۆ سەر لە کەمپی شفعات لە قودسی داگیرکراو بریندار بووە.

کەمپی شفعات
کەمپی شعفات
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *