داخستنی شاری یاری بۆ بەکارهێنانی تایبەتی ڕۆناڵدۆ!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ماڵپەڕی ئیکۆنۆمیست تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆی یاریزانی بەناوبانگی پورتوگالی یانەی نەسر و خێزانەکەی، دەسەڵاتدارانی سعودیە شارێکی یاریان بەڕووی خەڵکدا داخستووە.
هاووڵاتیانی سعودی و چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە داخستنی ئەو شارە یارییە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەڕووی خەڵکدا بەهۆی ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ و خێزانەکەی و هەڵسوکەوتی دەسەڵاتداران توڕەن.
ئەم بابەتە لەکاتێکدا ڕوودەدات کە مشتومڕەکان سەبارەت پەیوەندی نێوان ئەم یاریزانە و “جۆرجینا ڕۆدریگێز” بەردەوامە، کە بەپێی یاساکانی ئێستای سعودیە ئەم پەیوەندییە ناشەرعی و نایاساییە.
دوو پارێزەری پسپۆڕی یاسای مەدەنی سعودیە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی سعودیە چاویان لە پەیوەندی دەرەوەی هاوسەرگیری دادەخەن و بەو هۆیەوە خەڵک دادگایی ناکەن، لەکاتێکدا یاساکانی ئەو وڵاتە هێشتا ئەم جۆرە پەیوەندییە بە نایاسایی و ناشەرعی دەزانن.
لێدوانەکان