سیاسەتمەدارێکی عێراقی: ئەمریکا ڕووی لە داگیرکاری سەربازی-ئابووری لە عێراق کردووە

دووشەممە 23 كانونی دووه‌م 2023 - 16:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=22002

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا لە داگیرکاری سەربازی لە بنکەی عەین ئەسەد یان ناو ناوچەی سەوز تێپەڕ بووە و ڕووی لە داگیرکاری سەربازی- ئابووری کردووە.

دوای ئەوەی ئەمریکا لە شەڕی سەربازی و نەرم و بەکارهێنانی تیرۆریزم لە عێراق شکستی هێنا، ئەمجارە لە ڕێگەی فشاری ئابوورییەوە هەوڵی لێدانی ئەم وڵاتە دەدات.

لە عێراق حکومەتێک هەیە لەگەڵ ئەمریکا هاوڕا نییە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئەم وڵاتە بە فشاری ئابووری هەوڵدەدات داگیرکارییەکەی لە سەربازییەوە بۆ ئابووری بگۆڕێت.

فازڵ موات، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەمریکا لە داگیرکاری سەربازی لە بنکەی عەین ئەسەد یان لەناو ناوچەی سەوزدا تێپەڕ بووە و ڕووی لە داگیرکاری سەربازی-ئابووری هێناوە.

موات جەختی لەوە کردەوە کە هەژموونی ئابووری بۆ داگیرکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاد کراوە؛ جگە لەو هەژموونە کۆمەڵایەتییەی کە بەشێک لە دامەزراوەکانی سەر بە واشنتۆن لەم وڵاتەدا دروستیان کردووە، کاتێک حکومەتی عێراق دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتانی دیکە بکات، واشنتۆن لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانی ڕێگری لێ دەکات.

ئەم سیاسەتمەدارە عێراقییە هەروەها وتی، هەژموونی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ هەژموونی سەربازی-ئابووری و کۆمەڵایەتییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *