دووەمین باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە ناڕەزایەتی بە کابینەی توندڕەوی ناتانیاهۆ دەستی لەکار کێشایەوە

دووشەممە 23 كانونی دووه‌م 2023 - 11:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=21999

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای دەستلەکارکێشانەوەی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاریس، ئەمجارەیان باڵوێزی ئەم ڕژیمە لە کەنەداش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کابینەی توندڕەوی بنیامین ناتانیاهۆ و پشتیوانی لە یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەستی لەکار کێشایەوە.

ڕۆژنامەی “جرۆزاڵم پۆست” نووسیویەتی ڕۆنێن هۆفمان، باڵیۆزی ئیسرائیل لە کەنەدا، ڕۆژی یەکشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتی حکومەتی نوێ پێشکەش کردووە، تا دوای دەستبەکاربوونی ناتانیاهۆ لە ماوەی یەک مانگی رابردوو دووەم باڵیۆز بێت کە دەستی لە کار کێشاوەتەوە.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی: باڵیۆزی ئیسرائیل لە کەنەدا ڕێبازی یائێل جێرمین باڵیۆزی تەلئەبیب لە فەرەنسا گرتەبەر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *