کاردانەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی بەرامبەر بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید

دووشەممە 23 كانونی دووه‌م 2023 - 10:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=21996

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەکانی جیهادی ئیسلامی و حەماس بە توندی ئیدانەی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆزیان لە سوید کرد.

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەبەردەم بینای باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم هەستی موسڵمانانی ئازار داوە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای بیروباوەڕەکانیان بووە.

حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئەم جۆرە ڕێوشوێنە توندڕەوانە ڕق و کینە بڵاودەکاتەوە و توندوتیژی و توندڕەوی بەرەوپێش دەبات.
داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە و بەرەوپێشبردنی توندوتیژی و توندڕەوی و لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە کارانە بکات.
هەروەها حازم قاسم داوای کرد سوید داوای لێبوردن لە موسڵمانانی جیهان بکات لەسەر ئەم تاوانە.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا، بە توندی ئیدانەی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆزی لە سوید کرد.
جیهادى ئیسلامى جەختی کردەوە ئەم جۆرە کارانە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی تیرۆریزم و ئەوپەڕی دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلام دەریدەخات و ڕەزامەندی سوید بەم جۆرە کارانە نیشانەی سوکایەتیى ئەنقەستی ئەو وڵاته به ئیسلامه.

پێشتریش میسر، کوێت، ئێران، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەلئەزهەر لە میسر، یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، قەتەر، سعودیە، ئەندەنوسیا، ئوردن، مەغریب، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، تورکیا، گروپی ئەنساروڵڵا و حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامە ئەم تاوانەیان ئیدانە کردبووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *