کوژرانی فەرماندەی مەیدانی داعش لە پارێزگای دەرعای سووریا

شەممە 21 كانونی دووه‌م 2023 - 22:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=21960

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ موحەممەد عەلی ئەلشاغوری، فەرماندەیەکی مەیدانی گروپی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دەرعا، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شارۆچکەی موزیرب کوژرا.

هێزە ئەمنییەکانی سووریا هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی محەممەد عەلی ئەلشاغوری ناسراو بە ئەبو عومەر، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە باکووری شارۆچکەی موزیرب کە بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەوان و گروپی داعش دروست بوو.

لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ئەلشاغوری لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی داعش کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی زانیاریەکان ئەو کەسانە هۆکاری نائەمنی و هێرشەکانی سەر سوپای سووریا لە شارۆچکەی موزیرب و دەوروبەری بوون.

پارێزگای دەرعا لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژی تیرۆریستانی داعشی بەخۆیەوە بینیوە. لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، لە ئەنجامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هێزەکانی سوپای سووریا و گروپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی ئەلسەدی شاری درەعا، لانیکەم ٣٠ ئەندامی داعش کوژران و ئەم ناوچەیە بە تەواوی لە بوونی ئەم گروپە تیرۆریستییە پاککرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *