دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر بەرەی زاپرۆژیا

شەممە 21 كانونی دووه‌م 2023 - 21:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=21957

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ پێشڕەویکردن لە ناوچەکانی گۆلیاپڵ و ئۆریخیڤ لە پارێزگای زاپرۆژیا دەستپێکردووە.

سوپای ڕووسیا لە ڕۆژی رابردوو ٢٠ی کانونی دووەم هێرشەکانی بۆ سەر بەرەی زاپرۆژیا زیادکردووە و بەپێی دوایین زانیارییەکان توانیویەتی لە چەند خاڵێکدا پێشڕەوی بکات. شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم بەرەیە لەسەر دوو میحوەرە سەرەکییەکانی ئۆریخیڤ و گۆلیاپڵ بەردەوامە.

لە میحوەری ئۆریخیڤ، پێکدادانەکان لە هەموو بەرەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باشووری شارۆچکەی ئۆریخیڤ بەردەوامە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، گوندی مالی شرباکی لە ڕۆژئاوای ئۆریخیڤ لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆل کراوە و پێکدادانەکان گەیشتوونەتە گوندی شرباکی لە نزیک ئەم شارۆچکەیە. هەروەها سوپای ڕووسیا بانگەشەی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانی نوادانیلیوکا و مالایا تاماچکا لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆریخیڤ دەکات.

لەسەر میحوەرەکەی گۆلیاپل، هێرشی تۆپخانەیی و زۆربەی پێکدادانەکان لە ڕۆژئاوای گۆلیاپل و ناوچەکانی مالینیوکا و چێرۆنا بەردەوامە. سوپای ڕووسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرزاییەکی ستراتیژی لە نزیک مالینیوکا کۆنتڕۆڵ کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی پارێزگای زاپرۆژیا، سوپای ڕووسیا هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر میحوەرەکەی زاپرۆژیا زیاد کردووە و تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر، ٢٢٤ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆ سەر سوپای ئۆکرانیا ئەنجامدراوە.

لە ئەگەری سەرکەوتوویی سوپای ڕووسیا لە گرتنی ناوچەکانی ئۆریخیڤ و گۆلیاپل، هێڵی یەکەمی سوپای ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە شاری زاپرۆژیا دەڕووخێت.

شایانی باسە دوای پاشەکشەی سوپای ڕووسیا لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپەر، ئەم میحوەرە یەکێکە لە گرنگترین میحوەرە چالاکەکان لە بەرەی باشووری ئۆکرانیا. لە چەند مانگی ڕابردوودا میدیاکانی ڕۆژئاوا لە ئامادەکاری و پڕ چەک کردنی سوپای ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لەم میحوەرە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باشووری پارێزگای زاپرۆژیا و خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا هەواڵیان دابووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *