مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هەسەدە لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکا لە حەسەکە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی هەسەدە بە سەرپەرشتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە بنکەی ئەلشەدادی مانۆڕی سەربازیان ئەنجامدا.
هێزەکانی هەسەدە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەفسەر و هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا، مانۆڕێکی سەربازییان لە بنکەی ئەلشەدادی ئەنجامدا. بنکەی ستراتیژی ئەلشەدادی دەکەوێتە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلجبسە لە باشووری حەسەکە و بە یەکێک لە گرنگترین کۆگاکانی چەک و سووتەمەنی هاوپەیمانی ئەمریکا دادەنرێت.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا، ژمارەی مانۆڕە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە زیادی کردووە. مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی هەسەدە لەلایەن ڕاهێنەرانی هاوپەیمانی ئەمریکییەوە و بە تیشک خستنە سەر تاکتیکی شەڕی ناو شار و بەکارهێنانی چەکی دژە تانکی وەک مووشەکی تاو (TOW) ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە ئەمە دووەم مانۆڕی سەربازی هاوبەشە لە نێوان هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە پارێزگای حەسەکە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، مانۆڕێکی هاوبەشی نێوان هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گەڕەکی “غویران” لە باشووری شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.
لێدوانەکان